پەرلەمانی توركیا - TBMM
کەمال کلیچدار ئۆغلو دەڵێت " دوای ھەڵبژاردنەکان پارتی داد و گەشەپێدان ، لە بەرامبەر پرۆژەکەی پارتی گەلی کۆماری بۆ کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی لای دەوڵەمەندەکانی گرت کە بەپارە لە سەربازیکردن دەبوێردران، ئێستاش پرۆژەی کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی رادەگەیەنێ کە ھی ئێمە بوو.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ھەروەھا گوتی "پرۆژەکانی ئێمە راست و دروستن بۆیە جێبەجێ دەکرێن، خۆ ئەوان ناتوانن ھیچ پرۆژەیەک دابنێن".
کلیچدارئۆغلو ئاماژەی بە فرۆکەوانە ئازادکراوەکانی تورکیا کردو گوتی "فرۆکەوانەکانمان ئەوانەی لە لوبنان دیل کرابوون ئازاد کران وەک ئەوەی ئەوان ئەو فرۆکەوانانەیان رزگار کردبێ، بەڵام وا نیە، با لە جیاتی شانازی بەخۆکردن دوعا بۆ شێخی قەتەر بکەن، با لە خۆیان بپرسن: ئەو فرۆکەوانانە بۆ چی رفێنران؟ ئایا ھاوڵاتیەکی تورکیا دەتوانێ لە کۆڵانەکانی لوبنان بە ئازادی پییاسە بکا؟ نەخێر! بۆ چی؟ لەبەر پرۆژە خراپەکانی تۆ! ئاخۆ لە کۆڵانەکانی سوریا، میسر و عێراق ھاوڵاتیەکی تورکیا دەتوانێ بە ئازادی پییاسە بکا؟ نەخێر! بۆچی؟ لەبەر پرۆژە خراپەکانی تۆ! پێشتر دەیانتوانی؟ کێ بیری لە رفاندنی فرۆکەوانان دەکردەوە. ئەم میللەتە باجی سیاسەتی خراپی تۆ دەدا. ئێستا لە خۆت بپرسە: (من چۆن ئەم وڵاتەم گەیاندە ئەم دۆخە؟) شتی پێویست ئەمەیە."
کلیچدارئۆغلو ئەوەش راگەیاند سیاسەتی ھەڵەی حکومەت تورکیا بردووەتە ناو زۆنگاوێک، تورکیای کردووەتە وڵاتێکی بەرھەمھێنی تیرۆر و گوتی "ئەردۆغان ئەمڕۆ ناتوانێ بچێتە ھیچ وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ناوەراست و لە ناو ھەموو دنیا بە تەنیا ماوەتەوە، چاوەرێیە بزانێ (ئایا کەسێک تەلەفۆنی بۆ دەکا؟) چاوەڕێ مەبە کەس تەلەفۆنت بۆ ناکا، بزانە کە ھیچ نرخ و قورساییەکت نەماوە. ئێمە وازمان لە تۆ ھێنا، ناوی تورکیات خراپ کرد، بۆ راستکردنەوەی ئەم ھەڵەیە پارتەکەمان دەست بەکار بووە".
کلیچدارئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد حکومەت و رێکخراوە تیرۆریەکان لەگەڵ یەکترن و گوتی "پارتی داد و گەشەپێدان کۆ قاعیدە کۆ جەبھەی نوسرە یەکسانە رۆژھەڵاتی ناوەراست. دۆخەکە گەیشتە ئەم ئاستە."