ئەنقەرە
جێگری سەرۆکی گروپی فراکسیۆنی جەھەپە لەپەرلەمانی تورکیا ئێنگین ئاڵتای پێشنیازی گەڕاندنەوەی ماددەی سوێندی "ئاندیمیز" بۆ سیستەمی خوێندن لە تورکیا پێشکەش بە پەرلەمان کرد.
پێشنیازەکە لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆن و ٣٢ ئەندام پەلەمانی پارتی جەھەپەوە پێشکەش بەپەرلەمانی تورکیا کرا و بەپێ پێشنیازەکە، جەھەپە داوادەکات ھەموو بەیانیەک بەر لەدەستپێکردنی وانەکان لەخوێندنگاکان سوێندی ئاندیمیز لەلایەن قوتابیانەوە بوترێتەوە، وتنەوەی سوێندەکەش زۆرە ملێ نیە، واتا نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن ئەو سوێندە نەڵێنەوە.
پێشنیازەکەی جەھەپە ھەروەھا دەڵی: سوێندی ئێمە "ئاندیمیز" لەسەرەتای دامەزراندنی جمھوریەتەوە لە ٢٣ نیسانی ساڵی ١٩٣٣ەوە بەبێ پچڕان لەسەر جەم خوێندنگاکاندا دەوترێتـەوە، بۆیە گۆڕین یان دەستکاریکردنی ئەم جۆرە ماددانە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی ناو پەرلەمان دەنگی بۆ بدەنو پارتی دەسەڵاتدار بۆی نیە بەتەنھا ئەو ماددانە بگۆڕێت.