ئورفا
دوای ئەوەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی شارۆچکەی تەلعەبیادی سوریا شەڕڤان موسلمی ی کوڕی ساڵح موسلم ی ھاوسەرۆکی پەیەدە کوژرا؛ بەمەبەستی سەرەخۆشیکردن، شاندێکی بەدەپە کە لە سەڵاحەددین دەمرتاش، گوڵتان کشاناک و پەرلەمانتاران ئیبراھیم بیلینجی, ئایسێل توغلوک, ئەحمەد تورک پێکھاتبوو گەیشتنە سوریا.
شاندەکە لە دەرگای سنوری مورشیدپناری تورکیاەوە چوونە ناوچەی عەینولعەرەب لەناو خاکی سوریا و مەبەستی سەردانەکەشیان سەرەخۆشیکردن لە ساڵح موسلمی ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان پەیەدە یە کە چەند رۆژێکی رابردوو کورێکی لەشەڕ و پێکدادانەکانی شارۆچکەی تەل عەرەب کوژرا.