Hilmi Tunahan Karakaya,Hüseyin Yıldız,Cüneyt Çelik,Günay Nuh
02 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو ساردی کەشوهەوا بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما شەقام و کۆڵانەکان بەستوویانە.
هەروەها سەقفی بەشێک لە بیناکانیش چلورەیان پیادا هاتووەتەخوار.
- ئیغدر
لە بەرزاییەکانی پارێزگای ئیغدر ساردی کەشوهەوا ژیانی هاووڵاتییانی سەخت کردووە.
لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی توزڵوجا بەشێکی رووبار و کانیاوەکان بەستویانە.
ئەمەش دیمەنێکی ناوازەی لە دامێنی زنجیرە چیای ئاراس دروست کردوە.
-ئەردەخان
بەهەمان شێوە لە پارێزگای ئەردەخان، ساردی کەشوهەوا ژیانی هاووڵاتییانی سەخت کردووە.
هاووڵاتییان خواردن بۆ باڵندەکان دادەنێن کە لە ئێستادا بەهۆی سەرماوە خواردنیان دەستناکەوێت.
- بەنداوی بایبورت بەستوویەتی
بەهۆی سەرماوە رووکەشی بەنداوی بایبورت کە لە شارۆچکەی سەلیم-ی سەر بە پارێزگای قەرس دروست کراوە، بەستوویەتی.
بەهەمان شێوە پلیکانە و رێگاکای پارێزگای قەرس و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگاکە بەستوویانە.