Merve Yıldızalp
01 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٨ ھەزار و ١٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١٢ ھەزار و ٢٠٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٢١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لەبارەی داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٨ ھەزار و ١٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١٢ ھەزار و ٢٠٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٢١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە سێ ھەزار و ٨٩١ کەس. کۆی گشتی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ١١٤ ھەزار و ٧٦٠ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ ھەزار و ٩٠٨ نەخۆش تۆمار کراون. ژمارەی حاڵەتە چالاکەکان و ژمارەی ئەوانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە لە کەمبوونەوە بەردەوامە".