Şener Toktaş,İbrahim Yaldız
01 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
بەدلیس - AA
بەردەوامی سەرما لە مووش و بەدلیس کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما، درەختەکان بەستویانە و دیمەنێکی دڵڕفێنیان دروست کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە دروستبوونی تەم لەسەر رێگای سەرەکی نێوان بەدلیس- گورۆیماک گرفتی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروست کردووە.
بە هەمان شێوە لە پارێزگای مووش، درەختەکان بەهۆی سەرماوە بەستویانە.
بەشێکی هاووڵاتییانیش بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە سەرما بە نایلۆن دایانپۆشیون.