Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی وەزیری دادی وڵاتەکەی لەگەڵ هاووڵاتییانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا، وێڕای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی پێشتریش هەوڵی لەوجۆرەی رێگرییکردن هەبووە، رایگەیاند: ''ئەمە بووەتە رێکارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی دەوڵەتی قووڵی ئەڵمانی''.
مەولود چاوشئۆغڵو لە میوانخانەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بازرگانی دەرەوەی هەنگاریا، پیتەر سزیجارتۆ لەمیانی خوانی بەیانیدا، کۆبوویەوە و دواتریش روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
چاوشئۆغڵو سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیار بووە وەزیری دادی وڵاتەکەی لەئەڵمانیا بەشداریی تێدابکات و هەڵوەشێنراوەتەوە، رایگەیاند: ''ئەم کارەی ئەڵمانیا نە لەچوارچێوەی دیموکراسییدا، نە لەچوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی گردبوونەوەدا، جێگەی نابێتەوە. ئەو وڵاتەی کە لە هەوڵی ئەوەدایە وانەی دیموکراسی بداتە هەمووان، تەنانەت ئەوەی کە دەست وەردەداتە کاروباری ناوخۆی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان و سیستەمی وڵاتەکەی رێگریی لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاکییانە دەگرێت، لەبنەڕەتدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەڵمانیا و رۆژئاوا چەند دەبڵ مۆراڵن''.
چاوشئۆغڵوو ئاماژەی بەوەش دا کە ساڵی رابردوو هەر لە ئەڵمانیا رێگری کراوە لە کۆبوونەوەیەکی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتێکدا رێگە بە کۆبوونەوەی پەکەکە دەدرێت و گوتی "رێگە بە تیرۆریستان دەدەن، بەڵام سەرکۆماری تورکیا کە لە رێی دەنگی خەڵکەوە هەڵبژێردراوە رێگەی پێنادرێت".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدرێت کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم -یش رێگریان بۆ دروست بکرێت لەرێی شارەوانیەکانەوە کە بێگومان ئەوەش رێککەوت نییە بەڵکو کاری دەوڵەتی قوڵی ئەڵمانیایە.
چاوشئۆغڵوو لەپەیامێکیدا بۆ ئەڵمانیا گوتی: ''دەبێت ئێمە وەک هاوبەشێکی یەکسان تەماشا بکەن. تورکیا وڵاتێک نییە لەژێر فەرمانی ئێوەدا بێت. ئێوە بەرپرس نین لە تورکیا. ئێوە پلە یەک و تورکیا پلە دوو نییە. ئێمە مامەڵەی لەوجۆرە لەگەڵ ئێوەدا ناکەین. لەبەر ئەوە ئێوەش ناچارن وەک هاوبەشێکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ تورکیادا بکەن''.