Rewa Mahmut Hasan
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
بالیکەسیر - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک رایگەیاند "منبج بابەتی پێشەکی تورکیایە. چاوەڕێی بردنەسەری ئەو بەڵێنانەین کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تورکیایان داون. بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەوەین چەکدارانی پەیەدە/ پەکەکە لە رۆژئاوای فوڕات لە منبج بکشێنەوە. ئەمە بەڵێنی ئەمریکایە بە تورکیای داوە. چاوەڕێی ئەوەین لە کەمترین ماوەدا ئەم بەڵێنە ببەنە سەر".
وەزیری بەرگری تورکیا فکری ئشک لەمیانی سەردانیدا بۆ بینای پارێزگای بالیکەسیر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناو منبج ئاماژەی بەوەدا کە دوای پاککردنەوەی ئەلباب لە داعش، کاری لە پێشینەیان منبج دەبێت.
ئشک ئاماژەی بەوەدا کە جموجۆڵێکی جدی لەناوچەکەدا دەستی پێکردووە و لەوبارەیەوە گوتی: "پێشتر داعش هەندێک لە ناوچەکانی بۆ رژێم بەجێهێشت. ئێستاش ئەوەی کە دەیبینین،پەیەدە و یەپەگە هەندێک لە ناوچەکان بۆ رژێم جێ دەهێڵێت. ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێشهاتێکە ئەو دەنگۆیانەی ئێمە پشتراست دەکاتەوە کە دەمان گوت، رژێم و داعش ناوبەناو پێکەوە هەنگاو دەنێن. واتە لە جموجۆڵێکی چەند رۆژییدا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو پێکهاتانەی دەشێت وەک دوژمنی یەکتری دەرکەوتوون، ناوبەناو پێکەوە هەنگاو بنێن".
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک گوتی: "منبج بابەتی پێشەکی تورکیایە. چاوەڕێی بردنەسەری ئەو بەڵێنانەین کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تورکیایان داون. بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەوەین چەکدارانی پەیەدە/ پەکەکە لە رۆژئاوای فوڕات لە منبج بکشێنەوە. ئەمە بەڵێنی ئەمریکایە بە تورکیای داوە. چاوەڕێی ئەوەین لە کەمترین ماوەدا ئەم بەڵێنە ببەنە سەر".