توركيا

کاردانەوەی توندی گوتەبێژی ئاک پارتی لە هەمبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

- گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک: "ئیدانەی' لایککردنی' پۆستێک دەکەین کە تەندروستی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کردۆتە ئامانج و لە رووی مرۆییەوە قبوڵ نەکراوە"

06.10.2019 - نوێکردنەوە : 07.10.2019
کاردانەوەی توندی گوتەبێژی ئاک پارتی لە هەمبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

Ankara


ئەنقەرە - AA

دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆیان 'لایک' بۆ پۆستی هەڵاتوویەکی فەتۆ دەکەن کە تیایدا سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کردووەتە ئامانج، گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک کردەوەکەی بە قبوڵ نەکراو و دژبە مامەڵە دیپلۆماتیەکان وەسف کرد.

عومەر چەلیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کردەوەیەی باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەنقەرە کردووە کە لایکی بۆ پۆستێکی ئێرگون باباهان هەڵاتووی فەتۆ کردبوو و تیایدا تەندروستی دەولەت باخچەلی کردبوویە ئامانج.

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک ئاماژە بەوە دەکات ئەوان ئیدانەی 'لایککردنی' پۆستێک دەکەین کە تەندروستی سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کردۆتە ئامانج لە رووی مرۆییەوە قبوڵ نەکراوە، ئەم رووداوە لە لایەک دەری دەخات کە بەشوێنکەوتنی کەسانی هەڵە و ناپەیوەستەوە باڵیۆز چەندە بۆتە بیانی بەم وڵاتە و لە لایەکی ترەوە دەری دەخات کە شوێنکەوتەی چی جۆرە سیاسەتێکی بەکارخستنن. 

عومەر چەلیک ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لایەن کەسانێک کە توانای شیکاری راستەقینەیان هەیە دەبێت هەوڵ بدەن لە تورکیا تێبگەن نەک کەسانێک کە پەیوەستن بە رێکخراوی تیرۆریستیەوە و دەڵێت ''هەستیار بوون لە پرسە مرۆییەکاندا دۆخێکە روونکردنەوە هەڵناگرێت".

گوتەبێژی ئاک پارتی لە کۆتاییدا جارێکی تر هیوای تەندروستی باشی بۆ باخچەلی خواستووە و دەڵێت ''باڵیۆزخانەی ئەمریکا جگە لە داوایەکی لێبوردنی وشک، چاوەڕوان دەکەین لێپێچینەوە بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە چەپەڵانە ئەنجام بدات".

Sohbet

ABD Ankara Büyükelçiliği'nin sosyal medya hesabının, MHP Genel Başkanı Sn Bahçeli’nin sağlığına ilişkin insani açıdan kabul edilemez, diplomatik teamüllere tamamen aykırı "beğeni"nisini şiddetle kınıyoruz.
ÖÖ 8:19 · 6 Eki 2019Twitter for iPhone

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın