06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە ھەر ھەڵبژاردنێکی گشتی و خۆجێی ئاک پارتی بەشداری کردبێت لە ئاستی گشتی دانەبەزیووە".
ئەردۆغان گوتی: "ئامانجی ئەوانەی ھێرش دەکەنە سەر ئاک پارتی ئەوە نییە پارتێکی نوێی لە جێ قوت بکەنەوە بەڵکو بە تەواوی رووخاندنی ئەو بەھایانەیە کە (ئاک پارتی) نوێنەرایەتی دەکات. بۆیە ئەو خەباتەی دەستمان پێکردووە لە پێناو گەلە نەک خۆمان".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: ''ھاوپەیمانی جمھور ئەنجوومەنی شارەوانی بەڕێوەدەبات. لە ئیستانبوڵ بەرێوەی دەبات و لە ئیستانبوڵ بە جیاوازی کەم بەرێوەی دەبات".
ئەردۆغان: "ئەگەر سەیری مێژوو بکەین بە ئامانجی باجدان نەوەک ئەوەی وانەی لێ وەرگرین، ئەوا ئەمە ھیچ سوود ناگەیەنێت بە وڵاتمان. ھەڵوێستێکی لەو چەشنە تەنھا وزەمان بە فیڕۆ دەبات و کاتمان لێ دەگرێت. تکام لە ئێوە و تەواوی ھاوەڵان ئەوەیە کە ئێستا ئەو مشتومڕانە وەلابنێن و خۆتان سەرقاڵ بکەن بە خۆئامادەکردن بۆ کۆنگرەی حەوتەمی پارتەکە و بەھێزکردن و ئامادەکاری بۆ ئامانجەکانی ٢٠٢٣.. میللەتەکەمان چاوەڕوانە ئاک پارتی خزمەتی زیاتری وڵاتمان بکات نەوەک خۆی سەرقاڵ بکات بە پرسە ناوخۆییەکانییەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند: "تورکیا بە قۆناغێکدا تێدەپەڕێت کە لە چارەکە سەدەی داھاتوودا نیو سەدە دیاری دەکات. گەلەکەمان لەو ھێرشە روون و شاراوانەی نزیکەی شەش ساڵە دەکرێتە سەر وڵاتەکەمان نەڕووخا، بەڵام ماندوو بوو. لەبەرامبەردا بە زاڵمبوونمان بەسەر ھەر کێشەیەکدا و رووبەرووبوونەوە و مایەپووچکردنەوەی ھەر ھێرشێک وڵاتەکەمان بەھێزتر بوو".