Günay Nuh
20 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2024
ئەردەخان - AA
ڕێگەی هاتوچۆی نێوان ١٤ گوند لە ئەردەخان بە هۆی بەفرەوە گیراوە.
بە هۆی بارینی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی کە پارێزگای ئەردەخان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە، ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست بووە.
بە هۆی ئەو بەفربارینە ١٤ گوند لە سنووری قەزای پۆسۆف ڕێگەی هاتوچۆیان بە تەواوی داخراوە.
تیمەکانی فریاکەوتن و ڕێگەوبان، لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان و کردنەوەیان بە ڕووی هاتوچۆدا.