Mert Cantürk
29 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2024
ئالانیا - AA
لە قەزای ئالانیا لە پارێزگای ئانتاڵیا، ٣٣ کەس کە بەهۆی بەفرەوە ڕێیان لێگیرابوو و لە نێو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و ئۆف-ڕۆدەوە ڕزگار کران.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی خزمەتگوزاری گوندەوار لە گەورەشارەوانی ئانتاڵیا، چوون بە هانای چەند کەسێکەوە کە بە ئۆتۆمبێل چووبوونە کوێستانی گۆکبەل کە هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە.

تیمەکان لە پاش گەیشتنیان بە شوێنەکە کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزاکەوە دوورە، ٣٣ کەسیان لە نێو ٢١ ئۆتۆمبێلدا ڕزگارکرد کە بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە ڕێیان لێگیرابوو.
تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی ئۆف-ڕۆدی ئالانیا ئەدڤێنجە کەسەکانیان ڕزگارکرد و هێنایاننەوە بۆ ناوەندی قەزاکە.