توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری عێراق

سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عێراق کرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و، باسی لەوە کرد کە پێویستە عێراق لە هەموو جۆرە تیرۆرێک دابماڵدرێت.

Mustafa Hatipoğlu  | 22.04.2024 - نوێکردنەوە : 22.04.2024
ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری عێراق

Istanbul

بەغدا - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولڵەتیف ڕەشید جەختی لەسەر چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عێراق کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و، بە پێویستی زانی عێراق لە هەموو جۆرە تیرۆرێک دابماڵدرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردووەتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان، لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولڵەتیف ڕەشید کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە باسی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە، سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عێراق کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و، باسی لەوە کردووە کە پێویستە عێراق لە هەموو جۆرە تیرۆرێک دابماڵدرێت.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەیشتنی تورکمانەکان بە پێگەی ڕەوای خۆیان گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق، ئەوەیشی خستەڕوو کە بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی ستەمی ئیسرائیل لە غەززە و، بە پێویستیشی زانیوە وڵاتانی ئیسلامی لەم قۆناغەدا بە یەکگرتووی کاربکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın