Ömer Olcay
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی كاره‌كانی قایل كردن كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به‌ڕێوه ده‌برێن، چوار ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی كه له ریزه‌كانی په‌كه‌كه هه‌ڵاتبوون، خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه. باس له‌وه‌ش كراوه خانه‌واده‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی خۆی راده‌ست كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك بووه له خانه‌واده ئێشكگره‌كان.
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی خۆی راده‌ست كردووه‌ته‌وه له ساڵی ٢٠١٣دا په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه كردووه و له سووریا و عێراق چالاكی ئه‌نجام داوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا باس له‌وه كراوه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی كه له ساڵی ٢٠٢١دا دوای قایل كردن خۆیان راده‌ست كردووه‌ته‌وه بۆ ١٣٦ تیرۆریست به‌رز بووه‌ته‌وه كه ٣٢یان كوڕ و كچی ئه‌و خانه‌وادانه بوون كه له به‌رده‌م باره‌گای لقی هه‌ده‌په له دیاربه‌كر ئێشكیان گرتووه.