Ferdi Türkten, Buket Güven
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ١٤-٢٠ی ئاب له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێكدا له ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره و ئیزمیر كه‌م بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ١٤-٢٠ی ئاب له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێكدا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتا نوێیانه به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی توركیا به تۆماركردنی ٥٣٨،١حاڵه‌ت له ریزه تۆمار كراوه. به دوای ریزهیشدا بینگۆل، باتمان، بایبورت و ئاكسارای دێن؛ هه‌روه‌ها كه‌مترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆناش به تۆماركردنی ٣٦،١ له ئایدن تۆمار كراوه. به دوای ئه‌ویشدا موغڵا، ئانتاڵیا، ئیزمیر و كركلاره‌لی دێن.
رێژه‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له ئیستانبوڵ ١٤٧،٧٣؛ له ئه‌نقه‌ره ١٧٦،٣٨ و له ئیزمیر ٤٦،٢٤ بووه. به‌م پێیه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ١٤-٢٠ی ئاب له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێكدا له ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره و ئیزمیر كه‌م بوونه‌ته‌وه.