Mustafa Güngör,1 23
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
هاتای – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئیدلب رایگه‌یاند "په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر سه‌ربازانمان (خاڵه‌كانی چاودێری له سووریا) قبووڵ ناكه‌ین. سنووریان بۆ داده‌نێین. با هه‌موو كه‌س سنووری خۆی بزانێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێیدا بۆ هاتای به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دهستیكردووەتهوه به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیدلب گوتی: "به‌داخه‌وه دیسانه‌وه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دهستیكردووەتهوه به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیدلب. خوا یار بێت دوای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌وێ هاوكاری سوورییه‌كان ده‌كه‌ین تاكو بۆ ئه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم قبووڵ ناكه‌ین و پێچه‌وانه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب-ه كه له‌گه‌ڵ رووسیا واژوومان كردووه. به‌رپرسیارێتی رووسیا و ئێران-یشه كه تاكو ئێستا له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ كردوون بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی رژێم له‌وێ. چونكه هه‌ردووكیان دڵنیاییده‌ری رژێمن و له پرۆسه‌ی سیاسیی و له هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه ئه‌نجاممان داون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی خاڵه‌كانی چاودێری سه‌ربازی توركیاش له ئیدلب گوتی: "له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ده‌بینین رژێم خاڵه‌كانی چاودێری تۆپباران ده‌كات. كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی تیرۆریستان له عه‌فرین ده‌یان كرد و ماوه ماوه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه ده‌یكه‌ن. په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر سه‌ربازانمان (خاڵه‌كانی چاودێری له سووریا) قبووڵ ناكه‌ین. سنووریان بۆ داده‌نێین. با هه‌موو كه‌س سنووری خۆی بزانێت. سه‌ربازه قاره‌مانه‌كانمان به پشتیوانی پۆلیسه قاره‌مانه‌كانی هێزی تایبه‌ت به وته‌كانی به‌ڕێز سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) كه رایگه‌یاندبوو 'له‌وانه‌یه شه‌وێك له‌پڕ بێین' بینیمان چی‌یان كرد".