Canan Tükelay,Ramal Abdullah Mahmood
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئافیۆن حیسار – AA
راگرتنی هه‌نارده‌كردنی هێلكه بۆ عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی وه‌به‌رهێنه‌رانی هێلكه له قه‌زای باشماكچ سەربە پارێزگای ئافیۆن حیسار له توركیا.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری پهلهوهڕگاكانی باشماكچ و وه‌به‌رهێنه‌ری هێلكه، نه‌وزاد تێزجان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له مانگی ئایاره‌وه هێلكه‌یان هه‌نارده‌ی عێراق نه‌كردووه. بهمهۆیهیشیهوه دووچاری كێشه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
نەوزاد تێزجان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنان له عێراق هێلكه‌یان وه‌به‌رهێناوه و گوتی: "هه‌وڵماندا پابه‌ندبین به یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ڵام له‌سه‌ری قه‌رزدار بووینه‌وه. وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رانی هێلكه دووچاری كێشه بووینه‌ته‌وه، هێلكه ده‌نێرینه بازاره‌كانی ناوخۆ. ئه‌و هێلكه‌یه‌ی ٣٥ قروش له سه‌رمان ماڵه به ١٥ قروش ده‌فرۆشرێت. چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی عێراقین به‌ڕووماندا. چاوه‌ڕوانیشمان له حكوومه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه باج له سه‌رمان هه‌ڵبگرێت. ته‌نانه‌ت ئێستاش باج ده‌ده‌ین. ده‌مانه‌وێت دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دوا بخات".
وه‌به‌رهێنه‌ری هێلكه، یاسین تۆكۆز-یش رایگه‌یاند "باشترین بازاڕی ئێمه عێراق بوو. به داخستنی ده‌روازه‌كانی عێراق كه‌رته‌كه‌مان تووشی كێشه‌یه‌كی جددی بوو كه تا ئێستا دووچاری كێشه‌ی ئاوا نه‌بووه‌ته‌وه. هێلكه زۆر له‌و نرخه كه‌متر ده‌فرۆشرێت كه تێی چووه. داواكاریمان له حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان رێك بخاته‌وه".