Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بۆ كاروباری عێراق و سه‌رۆكی نێرده‌ی هاریكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جینین هینیس-پلاسچێرت كۆبۆوه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ هینیس-پلاسچێرت تاوتوێی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق-مان كرد. پێداگیریمان له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانمان كرده‌وه بۆ كه‌ركووك و چاره‌سه‌ری چاوه‌ڕوانكراو".
ساڵی رابردوو ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، جینین هینیس-پلاسچێرت كه هۆڵه‌ندییه وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ كاروباری عێراق و سه‌رۆكی نێرده‌ی هاریكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ستنیشان كرد.