Aylin Sırıklı,Duygu Yener,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه دووبارهكراوهكهی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له سیسته‌مدا تۆماركراون؛ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن و ٧٤١ هه‌زار و ٨٦٨ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٥٤،٢١)، بینالی یڵدرم-یش، سێ ملیۆن و ٩٣٥ هه‌زار و ٤٥٣ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٤٤،٩٩)ی به‌ده‌ستهێناوه.
سەعدی گوڤه‌ن له میانی هاتنی بۆ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه دووبارهكراوهكهی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له سیسته‌مدا تۆماركراون.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له كۆی ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ ده‌نگده‌ر، هه‌شت ملیۆن و ٩٢٥ هه‌زار و ٦٣ كه‌س ده‌نگیانداوه.
به‌مجۆره‌ش رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌سه‌دا ٨٤،٥ بووه و ده‌نگی په‌سه‌ندكراویش، هه‌شت ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٤٦٤ ده‌نگ بووه، هه‌روه‌ها ١٧٨ هه‌زار و ٥٩٩ ده‌نگیش پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
سه‌عدی گوڤه‌ن سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیش گوتی: "ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن و ٧٤١ هه‌زار و ٨٦٨ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٥٤،٢١)، بینالی یڵدرم-یش، سێ ملیۆن و ٩٣٥ هه‌زار و ٤٥٣ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٤٤،٩٩)، نه‌جده‌ت گۆكچنار، ٤٧ هه‌زار و ٨٢٩ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٠،٥٥) مسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل-یش، ١٤ هه‌زار و ٥٤٥ ده‌نگ (له‌سه‌دا ٠،١٧) به‌ده‌ستهێناوه".
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارته سیاسییه‌كان تاوەكو كاتژمێر ٣ی ئێوارەی سبه‌ی سێشەممە ده‌توانن تانه له ئه‌نجامه‌كان بده‌ن.