Rewa Mahmood Hasan
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی فه‌تۆ له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌وه په‌یوه‌ندییان ئه‌نجامداوه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٠ ئه‌فسه‌ر و دوو ئیمامی مه‌حره‌می فه‌تۆ ده‌ركرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کرا کە دوو عەقید، نۆ نەقیب، ١٨ ملازمی دەرەجە یەک و یەک ملازم کە لە رێی تەلەفۆنی سەرشەقامەوە پەیوەندیان لەگەڵ ئیمامە مەحرەمەکانی فەتۆدا ئەنجام داوە، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رێکارەکانی دەستبەسەرکردن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە و یەکەی بەرەنگاری تیرۆر بەردەوامی هەیە و ئاشکراشکراوە کە ١٧ گومانلێکراویان لەسەر ئەرکەکانیانن تا ئێستا، لەبەرامبەر ئەوانەی تریش بە هۆی لێکۆڵینەوەکەوە رێوشوێنی کارگیڕی گیراوەتە بەر لە بەرامبەریان.