Zuhal Demirci,Muhammet İkbal Arslan,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ناتانیاهو بۆ دیزهبهردهرخۆنهكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌باره‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی ده‌كرێن به‌ناچاری ده‌یه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای بابه‌تی دیكه ببات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ناتانیاهو بۆ دیزهبهردهرخۆنهكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌باره‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی ده‌كرێن به‌ناچاری ده‌یه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای بابه‌تی دیكه ببات ده‌ڵێت "جگه له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان جیاكاری و رقلێبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی ئیسرائیلش ته‌شه‌نه پێ ده‌دات. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و شوره‌ییه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له تویته‌كه‌یدا نووسیوویشیه‌تی: "سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆچی هێرش دەكاتە سەر سەركۆمارمان؟ چونكە سەركۆمارمان بەدەنگی زوڵاڵی گەلەوە و وەك سەركۆماری توركیا كاردانەوە نیشان دەدات، وەك سەرۆكی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كاردانەوە نیشان دەدات. سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بەتۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل داگایی دەكرێت".