AA
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
لە میانی رێوڕەسمێكی كردنەوەی ژمارەیەک پرۆژە، سەركۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وتارێكی پێشكەشكرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ناتانیاهو وه‌ره‌وه هۆش خۆت. تۆ سته‌مكاری. ئه‌و سته‌مكاره‌ی كه منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی فهڵهستینییهكانت كوشتووه".
ئه‌ردۆغان لە وتارەكەیدا باسی لە ستەمەكانی ئیسرائیل كرد لە قودس و گوتی: "پشتیوان به‌خوا تا ئه‌م گه‌له به‌پێوه بێت كه‌س ناتوانێت رێگربێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی بانگ، ناتواندرێت دۆزی قودس-مان له‌بیر ببرێتهوە. تا دوا هەناسەمان بەردەوام دەبین لە خەباتمان لە پێناو ئەوەی قودس بەشێوازێكی گونجاو لەگەڵ ئەو گرنگییەی بۆ جیهانی ئیسلامی هەیەتی بەڕێوەببرێت".
سەركۆماری توركیا لەبارەی پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا گوتی: " لە هەر هێرشێكدا بۆسەر مزگەوتە پیرۆزەكەمان، ئێمە لەبەرامبەری خۆیاندا دەبیننەوە. ئەگەر هەمووانیش بێدەنگ بن، ئێمە لەگەڵ گەلەكەمان بێدەنگ نابین".
ئەردۆغان گوتیشی: "بێڕێزی به‌رامبه‌ر بانگمان نادیده ناگرین و به پیسكردنی مزگه‌وتی ئه‌قسا و قوبه‌تول سهخرە به پۆستاڵ رازی نابین. رێنماییم داوه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م. هه‌موو كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامیان پێ ده‌درێت".
ئەردۆغان هەر لەو بارەوە بەم جۆرە ردێژەی بە قسەكانی دا: "ئێمه له وڵاته‌كه‌مان هیچ كاتێك سته‌ممان له هیچ جووله‌كه‌یه‌ك نه‌كردووه و نه‌هاتووین ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ئێمه له هیچ کنیسێک بیكه‌ین. كاری گێچەڵپێکردن به‌رامبه‌رمان مه‌كه‌ن. ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه كه ئێمه نابینه به‌شێك له‌و یارییه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییدا لێپرسینه‌وه‌تان لێ ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره".
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها گوتی: "ئێمه له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا له دایكبووین و له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌شدا ده‌مرین. ئه‌گه‌ر کەسێک هه‌یه ناڕه‌حه‌ت بێت به‌م ئاڵایه، با بڕوات له‌ژێر ئه‌و پارچه په‌ڕۆیه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازێت بمرێت، به‌ڵام ئێمه تا دوا هه‌ناسه‌مان لێره ده‌بین".
لەبارەی كاندیدەكانی جەهەپە ئەردۆغان گوتی: "جەهەپە كاندیدی فەتۆچی هەیە بۆ شارەوانییەكان. سەدان ئەندامی رێكخراوی دابەشكار لەنێو جەهەپە و هاوپەیمانێتییەكە و لیستی پارتەكانی دیكەدا، بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان كاندید كراون. كاتێك ئەمانە هەڵدەبژێردرێن، كار بۆ كێ دەكەن؟ بێگومان کار بۆ قەندیل كاردەكەن".
ئەردۆغان گوتیشی: "دوای رووداوه‌كانی هه‌ڵكه‌ندی چاڵ، ئێمه به پاككردنه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان له په‌كه‌كه سه‌ر قاڵ بووین، ئێستا جه‌هه‌په و هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی، به پشت ئه‌وانه بۆ شاره‌وانی ده‌گوازنه‌وه. ئیدی پێویست به شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ناكات كه ئه‌و پارته له‌ژێر فه‌رمانی رێكخراوی تیرۆریستییدایه له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په و به‌ناو ئییی پارتی-دا هه‌یه‌تی".