Rewa Mahmood Hasan
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک لەبارەی بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا تایبه‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا گوتی: "لە روانگەی ئێمەوە بێ بەهایە و بڕیارەکە کاری پێناکرێت".
چه‌لیك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
چه‌لیك ده‌ڵێت، "له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه بڕیارێكه بێبه‌هایه و هیچ كارێكی پێناكرێت. ئه‌م بڕیاره بێ به‌هایه، ده‌ریده‌خات كه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چیتر چۆته هاوشانی ئایدۆلۆژی راستڕه‌وه تونده‌كان. په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دووركه‌وته‌وه له پێشهاته‌كانی دیموكراتی و پشتگیریكارانی. له روانگه‌ی راستڕه‌وه تونده‌كانه‌وه ده‌ڕوانێته جیهان".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا چه‌لیك باسی له شه‌وی هه‌وڵه كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كردووه كه بۆردومانی په‌رله‌مانی توركیا كراوه و گوتی، ''په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ته‌نانه‌ت نه‌هاته سه‌ردانی په‌رله‌مانه‌كه‌مان بۆ پاڵپشتی. دوای چه‌ندین مانگ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هات. به‌ڵام هیچ به كه‌موكورتی نابینن كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كوده‌تاچیه‌كان كاربكه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی راپۆرتی توركیای ئاماده كردووه له‌بری دیموكراسی زیاتر پشتگیری تیرۆر ده‌كات هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌زانێت".
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا ناوبراو ده‌ڵێت، ''ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هیچ هه‌ژمار ناكرێت. ئێمه گه‌لێكین كه باجمان داوه بۆ دیموكراسی. دیموكراسیه‌كه‌مان مافی بهدهستهێنراومانه. له‌م پێناوه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌نده‌ره‌س و وه‌زیره‌كانمان شه‌هید بوون. له هه‌وڵه كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مموزدا به شه‌هیدان و بریندارانمان ئه‌م دیموكراسییهمان پاراستن. ئه‌و تێبینیه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه خۆی راده‌ستی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان كردووه، هیچ هه‌ژمار ناكرێت و كاری پناكرێت.په‌رله‌مانێكی ئه‌ورووپا كه له ساڵۆنهكانیاندا پێشانگای په‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به چی روویه‌وه دێن حوكم به‌سه‌ر دیموكراسی ئێمه‌دا ده‌ده‌ن".