Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، بەر لە لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریاوە، کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولایان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، چاوشئۆغڵو و لاڤرۆڤ، بەر لە لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریاوە لە ئیستانبوڵ، کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولایان ئەنجامدا.
رۆژەڤی سەرەکیی لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریاوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت، پتەوکردنی ئاگربەستی ئیدلب و هەوڵە هاوبەشەکان لەپێناو چارەسەری سیاسیی لە سووریا، دەبێت.