Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-400 له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند "هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك بێت با بێت، له ئه‌مریكاوه چ لێدوانێت ده‌درێت با بدرێت، ئێمه S-400مان كڕیوه و ئیدی باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی رواندا، ریكارد سێزیبرا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و نێوان شانده‌كانیان ئه‌نجامدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتڕاستی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كراوه‌ته‌وه له میانی جی 20 له ژاپۆن، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا تاوتوێی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش و پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام په‌یوه‌ست به‌و بڕیاری كشانه‌وه و بابه‌تی ئیدلب و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی F-35ه و، تا ئه‌مڕۆ به‌بڕی زیاتر له یەک ملیار دۆلار هاوكاری ماددی بۆ به‌رنامه‌كه ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا گرتوونیه‌ته‌به‌ر گونجاو نییه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی هاوبه‌شی و یاسادا.