نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ: "S-400 كێشه‌ی ناتۆ نییه"
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ، باڵیۆز باسات ئۆزتورك: "S-400 كێشه‌یه‌كی ناتۆ نییه. كێشه‌ی دوولایه‌نه".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل – AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ، باڵیۆز باسات ئۆزتورك رایگه‌یاند "S-400 كێشه‌یه‌كی ناتۆ نییه. كێشه‌ی دوولایه‌نه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌وه وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناتۆ لێ بكات و به‌مهۆیه‌وه هاوسه‌نگی هاوپه‌یمانی تێك بدات هه‌ڵه ده‌كات".
باڵیۆز باسات ئۆزتورك له باره‌گای ناتۆ له شاری بڕۆكسل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "S-400 كێشه‌یه‌كی ناتۆ نییه. كێشه‌ی دوولایه‌نه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌وه وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناتۆ لێ بكات و به‌مهۆیه‌وه هاوسه‌نگی هاوپه‌یمانی تێك بدات هه‌ڵه ده‌كات".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌ها هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریدابن و گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانیدا بجوڵێنه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامە لە ناتۆ نابێت پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ك رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه به شێوه‌یه‌كی ژه‌هراوی تاوتوێ بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن