Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه ده‌چنه توركیا و هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، گوتی: "ئێستا ده‌یانه‌وێت له شنگال قه‌ندیلی دووه‌م دروست بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه مافه‌كانی خۆمان كه له مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان به‌كارده‌هێنین و له‌مه‌ودا چالاكانه‌تر پێكهاته‌ی په‌كه‌كه له عێراق ده‌كه‌ینه ئامانج، رێگه ناده‌ین په‌كه‌كه له‌وێ پێكبهێنرێت. هه‌روه‌ها به‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوومانه‌ته‌به‌ر و ده‌یانگرینه‌به‌ر، سنووری خۆمان و سنووری ئه‌ودیویش ده‌كه‌ینه ناوچه‌ی ئارام و، ئاسایشی زیاتر له سنووره‌كانمان به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی، یان مارك ئایروڵت، كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو، چاوش‌ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، سوپاسی ئایروڵت و گه‌لی فهڕەنسای كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی له توركیایان كردووه له دوای 15ی تهمووز.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه میكانیزمی چوارچێوه‌یه‌كی ستراتیجییان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رەو باشتر به‌رن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ساڵی 2014دا، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و، تیایدا پلانی ئه‌نجامدانی چالاكیان په‌سه‌ند كردووه كه چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك هاریكاری بواری بازرگانی و ئابووری، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ، په‌روه‌رده و كولتووری له‌خۆ گرتووه.
وه‌زیری دره‌وه‌ی توركیا، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به‌وه‌ی كه دووه‌م كۆبوونه‌وه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چووه و، گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پلانی ئه‌نجامدانی چالاكی سێ ساڵی داهاتوو خرایه به‌رباس. فه‌ڕه‌نسا وڵاتێكی زۆر باشه له رووی په‌یوه‌ندییە ئابوورییەکانمان".
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی عێراق، چاوش‌ئۆغڵو روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم-ی وه‌بیرهێنایه‌وه و، گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی فره ئاراسته هاریكاری پێشكه‌ش به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌كه‌ین كه ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه كه له باكووری عێراق مه‌شقمان پێكردوون، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا. به هه‌مان شێوه هێزه ناوخۆییه‌كان كه پێیان ده‌ڵێین هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا و، له كه‌مپی باشیك مه‌شقمان پێكردوون، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16مان به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا. ئه‌وه‌ش سهربازامان بڕیار ده‌ده‌ن كه چۆن هاریكاری و پشتیوانی ئاسمانیی له‌گه‌ل وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی پێشكه‌ش بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: ''هێزەکانمان کە لەکەمپی باشیکن، تاوەکو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ زیاتر لە 700 چەکداری داعشیان کوشتووە. ئەو کارانەشی کە لە جەرابلوس کردوومانە روون و ئاشکرایە. وادەزانم هیچ وڵاتێک بەتەنها ئەوەندە تیرۆریستی داعشی لەناونەبردووە. لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵیشەوە هێزەکانمان توانیویانە لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی رێکخراوەکە 17 تیرۆریستی دیکە بکوژن. ئامانجی هاوبەشی هەموومان، بە فەڕەنساشەوە، پاککردنەوەی سووریا و عێراقە لە داعش. عێراق دراوسێ و وڵاتی برای ئێمەیە. یەکپارچەیی خاکی عێراق، ئاسایش و سەقامگیریی لەو وڵاتە، هێندەی ئاسایشی وڵاتی خۆمان گرنگە''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد لەپاڵ پەنابەرە سوورییەکاندا نزیکەی 300 هەزار پەنابەری عێراقی هاتوونەتە تورکیا، ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی 40 هەزار کەس لەو سێ کەمپەدا نیشتەجێن کە تورکیا لە باکووری عێراق درووستیکردوون و هاوکاریی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکات.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه ده‌چنه توركیا و هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، گوتی: "ئێستا ده‌یانه‌وێت له شنگال قه‌ندیلی دووه‌م دروست بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه مافه‌كانی خۆمان كه له مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان به‌كارده‌هێنین و له‌مه‌ودا چالاكانه‌تر پێكهاته‌ی په‌كه‌كه له عێراق ده‌كه‌ینه ئامانج، رێگه ناده‌ین په‌كه‌كه له‌وێ پێكبهێنرێت. هه‌روه‌ها به‌و رێوشوێنانه‌ی گرتووماننهتهبهر و ده‌یانگرینه‌به‌ر، سنووری خۆمان و سنووری ئه‌ودیویش ده‌كه‌ینه ناوچه‌ی ئارام و، ئاسایشی زیاتر له سنووره‌كانمان به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین".