Tuğrul Çam,Ahmet Furkan Mercan,Muhammet İkbal Arslan,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی حوزه‌یران به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دابەزاندنی نۆرماندی سه‌ردانی ئه‌ورووپا ده‌كات رایگه‌یاند "(ئه‌و) چاوی به‌وه‌دا ده‌خشانده‌وه كه رێك له دوای ئه‌مه بێته (توركیا) یاخود نا، به‌ڵام ده‌گوترێت (تره‌مپ) ده‌یه‌وێت له‌بری به‌سه‌ركردنه‌وه (ی توركیا) له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه مانگێك دواتر به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌رفراوانتر بگاته توركیا. هێشتا رێكه‌وتی یهكلاییكراوه دیار نییه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاراگوای، لویس ئه‌لبێرتۆ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناوبراوی بانگهێشتكردووه بۆ توركیا و خۆیشی سه‌ردانی كۆشكی سپی كردووه گوتی: "ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوانیان ئێجگار ئه‌رێنی بووه. له‌و كه‌شه له‌باره‌دا زۆر به جددی تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا له‌سه‌ریان لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه. دواتر رێنمایی به ئێمه ده‌ده‌ن. ئێمه‌ش به‌دوای پرۆسه‌كه‌دا ده‌چین. له دوا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی (ئه‌ردۆغان و تره‌مپ) له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا تاوتوێی سه‌رجه‌م بابهتهكان كرا. دیسانه‌وه به‌ڕێز سهركۆمار به‌ڕێز تره‌مپ-ی بانگهێشت كرد بۆ وڵاته‌كه‌مان".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی حوزه‌یران به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دابەزاندنی نۆرماندی سه‌ردانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات و گوتی: "(ئه‌و) چاوی به‌وه‌دا ده‌خشانده‌وه كه‌رێك له دوای ئه‌مه بێته (توركیا) یاخود نا، به‌ڵام ده‌گوترێت (تره‌مپ) ده‌یه‌وێت له‌بری به‌سه‌ركردنه‌وه (ی توركیا) له كاتی تێپه‌ڕیندا له‌وانه‌یه مانگێك دواتر به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌رفراوانتر بگاته توركیا. هێشتا رێكه‌وتی یهكلاییكراوه دیار نییه. له‌و پرۆسه‌یه‌ی له پێشمانه رێكه‌وتێكی روون دیاری ده‌كرێت. به‌دڵنیایییه‌وه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ته‌واوی بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ هه‌ر له بابه‌تی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده تا بابه‌تی فه‌تۆ، له S-400ه‌وه تا F-35 باس كرا. ئه‌وه راستییه‌كه كه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كێشه هه‌یه، خاڵانێك هه‌یه ناكۆكین له‌سه‌ری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر رۆژه‌ڤی ئه‌رێنیی هه‌یه هه‌ر له گه‌یاندنی قه‌باره‌ی بازرگانی دووقۆڵی بۆ 75 ملیار دۆلار، هه‌ڵگرتنی باجه‌كان و واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ڤێنیزوێلا باسی له‌وه كرد كه پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه نه‌ك ته‌نها توركیا به‌ڵكو ته‌واوی جیهانی نیگه‌ران كردووه و گوتی: "ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا پچڕاندووه، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پشتیوانی له هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازیی ناكه‌ن له ڤێنیزوێلادا، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی خۆیانیان بۆ ده‌ستوه‌ردانی له‌و شێوه‌یه راگه‌یاندووه. هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی یان ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازیی خوێنی گه‌لی ڤێنیزوێلا ده‌ڕژێت. هه‌موو وڵاتان هاوڕان. له كاتێكدا بارودۆخ به‌و شێوه‌یه‌یه هه‌ر گوشارێكی ده‌ره‌كی بۆ گۆڕینی حكوومه‌تێك ته‌نها پشێوی له ڤێنیزوێلادا ده‌نێته‌وه، ته‌نانه‌ت ره‌نگه په‌لكێشی جه‌نگێكی مه‌ده‌نیشی بكات. ئه‌وه‌یش ده‌بێته كاره‌ساتێك بۆ ناوچه‌كه نه‌ك ته‌نها بۆ ڤێنیزوێلا".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له رووی پره‌نسیپه‌وه توركیا دژبە كوده‌تا و ده‌ستوره‌دانی سه‌ربازیی و ده‌ره‌كییه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ده‌كرێت كێشه‌ی ڤێنیزوێلا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ كراوه‌یه به‌ڕووی دیالۆگدا و ئه‌وه‌یان به وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و موخاته‌به ئه‌مریكییه‌كان گوتووه و گوتی:
"ده‌كرێت كێشه‌ی ڤێنیزوێلا به هاریكاری چاره‌سه‌ر بكرێت".