Tevfik Durul
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی لیبیا رایگەیاند كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر له بری چاره‌سه‌ری سیاسیی به‌دوای چاره‌سه‌ری سه‌ربازییه‌وه‌یه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، باسی له هه‌ڵوێستی سەرکردەی هێزه چەكداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر كرد له‌باره‌ی قۆناغی ئاگربه‌ست له لیبیا و رایگه‌یاند:
''به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی حه‌فته‌ره‌وه نه‌توانرا له مۆسكۆ ئاگربه‌ستێك ده‌سته‌به‌ر بكرێت. بۆچوونی جیاواز هه‌بوو له‌باره‌ی وه‌رگێڕانی ده‌قه‌كه بۆ زمانی عه‌ره‌بی. دانوستان هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌قه ئینگلیزیه‌كه. دوای گه‌یشتن به‌و خاڵه حه‌فته‌ر داوای كاتی كرد له رووسیه‌كان. پاشان گوتبوویان 'تا سبه‌ی به‌یانی مۆڵه‌تمان بده‌ن'. ده‌مه‌و به‌یانی بینیمان رووسیایان جێهێشتووه. هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه. گوتوبوویان دوو رۆژ، با بزانین چی ده‌بێت؟ سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌قه‌كه دوای ئه‌وه‌ی واژوونهكرا پێمان وایه كه حه‌فته‌ر له‌بری چاره‌سه‌ری سیاسیی به‌دوای چاره‌سه‌ری سه‌ربازییه‌وه‌یه. وڵاتان هه‌ن كه تا ئه‌مڕۆ حه‌فته‌ر هان ده‌ده‌ن''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی مۆسكۆیان كردووه و له‌میانی دیداره‌كاندا به‌رپرسانی ئیمارات و میسر-یشی لێبووه و گوتی: ''ئێمه به رووسهكانمان گوت 'به دڵنیایییه‌وه ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وانه له كۆبوونهوهكانماندابن، ره‌نگه ئه‌وانه رێككه‌وتنه‌كه له‌بار به‌رن'.''
- ''ئیمارات، میسر و فه‌ڕه‌نسا قۆناغه‌كه له‌بار ده‌به‌ن''
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی شه‌ڕانگێزی ئیمارات كرد به‌تایبه‌تی له هه‌ڵكشانی ئه‌و قه‌یرانه‌دا و رایگه‌یاند:
''به‌لای منه‌وه ئیمارات زیاتر شه‌ڕه‌نگێزه له‌و باره‌یه‌وه. ته‌نانه‌ت پێویسته چاوپۆشی له فه‌ڕه‌نساش نه‌كرێت. فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی له حه‌فته‌ر ده‌كات . فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو بابه‌تێكدا رێگایه‌ك بۆ خۆی ده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستپێشخه‌ری بكات. له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سووریا و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا، ته‌نانه‌ت له بابه‌تی لووتكه‌ی به‌رلین-یشدا ئه‌وه‌مان به‌دیكرد. نییه شان له شانی فه‌ڕه‌نسا بدات له باره‌ی له‌باربردنی بابه‌تێك كه خۆی تیادا نه‌بێت. ده‌توانرێت ئیمارات، میسر و فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاتانه ئه‌ژمار بكرێن كه قۆناغه‌كه‌یان له‌باربردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووبوونه هۆكار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی حه‌فته‌ر و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له پێشهاته‌كانی دواییدا نیشانیاندا''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو هاوكات باسی له گرنگیی لووتكه‌ی به‌رلین كرد سه‌باره‌ت به لیبیا و گوتی: ''رۆژی شه‌ممه هاوڕێیانمان ده‌چن و دوایین هاوكاریان بۆ ده‌قه هاوبه‌شه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ته‌له‌فۆنی بۆ زۆر سه‌ركرده كردووه به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌شداریكردنی له‌و لووتكه‌یه‌دا''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئیمارات بانگهێشت بكرێت بۆ لووتهكهكه پێویسته قه‌ته‌ر-یش بانگهێشتبكرێت و گوتی: ''پێویسته ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی به‌رلین سه‌ركه‌وتووبێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر له مۆسكۆ به‌ڵگه‌كه‌ی واژوونهكرد و رۆیشت، ئه‌گه‌ری تێكچوونی ئاگربه‌سته‌كه هه‌یه. ده‌رئه‌نجام پێویست به لووتكه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار هه‌یه''.