Tuğçenur Yılmaz,Aşkın Kıyağan,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
براتیسلاڤا/ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "بوون بە ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هێشتا بۆ توركیا ئامانجی ستراتیجییه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت وه‌رمان بگرێت ئه‌وا ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی بدات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو دوای چوارەمین "كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی ڤیشەگراد "V4"+توركیا" كە لە براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاكیا بەڕێوەچوو، لەگەڵ هەریەكە لە وەزیری دەرەوەی سلۆڤاكیا، میرۆسلاڤ لاجاك و وەزیری دەرەوەی کۆماری چیك، تۆماس پؤتریجێك و جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، مارسین پریزداز و وەزیری دەرەوەی هەنگاریا، پیتەر سزیارتۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشی بەست.
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە كۆبوونەوەكە زۆر ئەرێنی بووە و تیایدا لە پاڵ بەرژەوەندیی هاوبەش و بابەتە ناوچەییەكاندا، دۆخی سووریا، لیبیا، ئێران و عێراق-یان هەڵسەنگاندووە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كە زانیاریی لەبارەی هەوڵەكانیانەوە بۆ چارەسەری كێشەی سووریاوە بەهاوتاكانی داوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لەوەش كرد كە بابەتی كۆچی نایاساییان تاوتوێكردووە و گوتی: "بابەتی كۆچی نایاسایی، كێشەیەكە پێویستە هەموو پێكەوە بەرەنگاری ببینەوە. پێویستە لە رووی مرۆییشەوە بەرەنگاری ئەم كێشەیە ببینەوە. ئەمە تەنها كێشەی ئەورووپا نییە، بەڵكو كێشەی هەموومانە و كێشەیەكی جیهانییە".
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەدا كە رێككەوتنی نێوان توركیا و یەكێتیی ئەورووپا لەبارەی كۆچبەرانەوە لەو چوارچێوەیەدا كاریگەر دەبێت و بەردەوام دەبن لە كاری هاوبەش.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گرنگه بێ جیاكاری به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه و ئه‌وه‌ی خسته روو كه جگه له تاوتوێكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیایشیان كردووه.
وەزیری دەرەوەی توركیا باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌موو جۆره تاوتوێیهك له‌سه‌ر سه‌ردێری دانوستانه‌كان و گوتی: "توركیا ئاماده‌یه به‌پیر هه‌ر جۆره مه‌رجێكه‌وه بێت. دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان چاكسازی كاری له پێشینه‌مانه له توركیا، به‌ڵام ده‌بێت له به‌ربه‌سته سیاسییه‌كان دووركه‌وینه‌وه. ئه‌وه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌ممانه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا له زۆر رووی وه‌ك ئاسایش، ئابووری و پرسی كۆچبه‌ران سوودی به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌ربه‌ستی سیاسی له‌به‌رده‌م توركیادان بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌ك وڵات "دژایه‌تی بێمه‌رجی خۆیان" بۆ به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یاندووه و گوتی: "به بۆچوونی ژماره‌یه‌كیان توركیا به ژماره‌ی دانیشتووانی ٨٢ میلۆنهوه وڵاتێكی گه‌وره‌یه. بۆیه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌بێته خاوه‌ن زۆرترین كورسی به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام. به بۆچوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی توركیا مسوڵمانن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌كێتییه‌كی ئایینی بێت ئه‌و كاته باشه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نه‌یه‌وێت هێزی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك هاوبه‌شی بكات ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌وه‌ش باش. له هاوسه‌نگی نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه پشتگوێ ده‌خه‌ن كه توركیا ده‌توانێت چۆن سوود به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نێت. هێشتا ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئامانجی ستراتیجی توركیایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت ئێمه وه‌ربگرێت ده‌بێت بڕیاری خۆی بدات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له لایه‌كی دیكه‌وه چاكسازییه‌كانی بوون به ئه‌ندام په‌یوه‌ندی نییه به پێودانگه پێداویستییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له توركیا و گوتی: "له ساڵی ٢٠٠٦یش كه خاوه‌ن باشترین په‌یوه‌ندی بووین كه توركیا له پرۆسه‌ی چاكسازیدا به 'شۆڕشی بێده‌نگ' پێناسه ده‌كرا زۆر سه‌ردێڕ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زۆری وڵاتی ئه‌ندام به كۆمیسیۆنی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ورووپاشه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا".