Mazın Asad
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانی کلینتۆن سەبارەت بە ھاوکاری کردنی چەک بە پەیەدە: "ئەو کاتە ئەمریکا دەبێتە وڵاتی پشتیوانی لە تیرۆر. ھۆشداری لەئێمەوە ئەوەیە، کە وەک وڵاتێکی دۆست دەیڵێین؛ ئەوەی ھاریکاری لەگەڵ تیرۆردا بکات، دەبێتە وڵاتێک کە کار لەگەڵ تیرۆر دەکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا ھیلاری کلینتۆن سەبارەت بە ھاوکاری کردنی چەک بە پەیەدە رایگەیاند: "ئەو کاتە ئەمریکا دەبێتە وڵاتی پشتیوانی لە تیرۆر. ھۆشداری لەئێمەوە ئەوەیە، کە وەک وڵاتێکی دۆست دەیڵێین؛ ئەوەی ھاریکاری لەگەڵ تیرۆردا بکات، دەبێتە وڵاتێک کە کار لەگەڵ تیرۆر دەکات".
چاوشئۆغڵو بووە مێوانی بەرنامەیەکی کەناڵی A Haber و لەبارەی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لەبارەی قۆناغی رادەستکردنەوەی رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکا، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی ئەوەی ھێشتا ئەمریکا گولەنی رادەستی نەکردووەتەوە و لەوێدا نیشتەجێیە، ھاووڵاتیانی تورکیا کاردانەوەیان بەرامبەر ئەمریکا ھەیە و راشیگەیاند بەڵام بەھۆی بەڕێوەبردنی کاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات لە رووی سیاسی و سەربازییەوە پێویستە پەیوەندی ھەردوو وڵات لە ئاستێکی باشدابێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "ئەمریکا ئەمەی زانی و پێویستە زیاتر بزانێت کە ھاوبەش بوون و دۆست بوونمان بە مانای ئەوە نایەت کە ھاوڕابین لە گشت بابەتەکاندا. ھاوکات ھەموو قسەیەکی ئەوان بە مانای پەسەندکردنمان نایەت و ھۆشداریمان بەرامبەر سیاسەتە ھەڵەکانیان نابێت ناڕەحەتیان بکات. وەک وڵاتێک کە گشت راستییەکانی ناوچەکە دەزانین ھەڵەکانی ئەمریکاش دەڵێین و لە پشتیانەوە قسە ناکەین. لەبارەی یەپەگەوە ھەڵەکانیان پێ دەڵێین و ھەڵەکانی عێراقیشیمان پێیان گوتووە. ھەروەھا ھەڵەکانی دیکەشمان پێیان گوتووە".
چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا ھیلاری کلینتۆن سەبارەت بە ھاوکاری کردنی چەک بە پەیەدە رایگەیاند: "ئەو کاتە ئەمریکا دەبێتە وڵاتی پشتیوانی لە تیرۆر. ھۆشداری لەئێمەوە ئەوەیە، کە وەک وڵاتێکی دۆست دەیڵێین؛ ئەوەی ھاریکاری لەگەڵ تیرۆردا بکات، دەبێتە وڵاتێک کە کار لەگەڵ تیرۆر دەکات".