Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، بورجێكی نیشانشكێن و پێنج بینایان له باكووری سووریا، ته‌قانده‌وه كه چه‌كدارانی داعش وه‌ك حه‌شارگه به‌كاریان ده‌هێنا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، سیستمه‌كانی چاودێری چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعشیان له باكووری سووریا ده‌ست نیشیان كردووه.
دوای ده‌ست نیشان كردنی ئامانجه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا كاتژمێر 11:38 بۆ کاتژمێر 12:00 ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام دا و بورجێكی نیشانشكێن و پێنج بینایان ته‌قانده‌وه كه چه‌كدارانی داعش وه‌ك حه‌شارگه به‌كاریان ده‌هێنا.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه‌كان بەسەلامەتی گه‌ڕانه‌وه فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كان.