توركيا

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی

- سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، ئال سانی ئەنجام دا. لە پەیوەندییەکەدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس و هەنگاوە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.

Alper Şaşmaz  | 09.09.2025 - نوێکردنەوە : 09.09.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجام دا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کراوەتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجام دا. لە پەیوەندییەکەدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس و هەنگاوە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.

سەرکۆمار ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کردووە کە مەبەست لێی تەشەنەپێکردنی پێکدادان و ناسەقامگیرییەکانە لە ناوچەکەدا و پێشێلی سەروەری وڵاتی دۆست و هاوپەیمان، قەتەری کردووە.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانیانی هێرشە قێزەونەکە دەربڕیوە و ڕاشیگەیاندووە، تورکیا بە هەموو توانایەکەوە لە پاڵ گەل و دەوڵەتی قەتەردایە.

هەردوو سەرکردە سووربوون لەسەر ئەوەی کە درێژە بە هاوکارییەکانیان بدەن بۆ دەستبەجێ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکان لە غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın