توركيا

پەیامی سەرکۆماری تورکیا بۆ کۆبوونەوەی راوێژکاریی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئەوانەی ناڕەحەتن بە بەرزبوونەوەی ئیسلام بەو قەیرانانەی کە خۆیان هۆکاری سەرهەڵدانین، هێرش دەکەنە سەر ئایینەکەمان''.

Andaç Hongur, Çiğdem Münibe Alyanak, Berk Özkan  | 20.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
پەیامی سەرکۆماری تورکیا بۆ کۆبوونەوەی راوێژکاریی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی

Istanbul

ئیستانبول - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئەوانەی ناڕەحەتن بە بەرزبوونەوەی ئیسلام بەو قەیرانانەی کە خۆیان هۆکاری سەرهەڵدانین، هێرش دەکەنە سەر ئایینەکەمان''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی کۆبوونەوەی راوێژکاریی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و وڵاتانی چاودێر لە رێکخراوەکە کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیاوە بە ئۆنڵاین رێکخرابوو.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا، باسی لەوە کرد کە هەرگیز ناگونجێت ئەو تابلۆیە قبوڵ بکەن کە کوژرا و بکوژیش بڵێن اللە اکبر و گوتی:

''ئەوانەی ناڕەحەتن بە بەرزبوونەوەی ئیسلام بەو قەیرانانەی کە خۆیان هۆکاری سەرهەڵدانین هێرش دەکەنە سەر ئایینەکەمان. لێدوانەکانی دژبە ئیسلام و موسڵمانان پڕبەکارهێنەرترین ئامرازە کە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا سیاسەتمەدارانی خۆرئاوایی پەنایان بۆ بردووە بۆ داپۆشینی شکستەکانیان. دەستەواژەکانی وەک (ئیسلامی فەڕەنسی)، (ئیسلامی ئەورووپی) و (ئیسلامی نەمسایی) کە لەم نزیکانەدا بوونەتە رۆژەڤ، دوایین نموونەی ئەوەن. مەبەستی سەرەکی لەو جۆرە هەوڵانە کە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دایهێناوە پاڵفتەکردنی حیسابە لەگەڵ ئیسلام و موسڵماناندا''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın