Ömer Olcay
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەبۆنەی جەژنی رۆش هاشاناهـ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی موسه‌وی كرد.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له په‌یامێكیدا پیرۆزبایی له هاووڵاتییانی موسه‌وی كرد بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵ كە به‌پێی رۆژژمێری عیبری بە جەژنی رۆش هاشاناهـ دەناسرێت.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "ئێمه‌ی ئه‌ندامانی شارستانیه‌تێكی ریشهدارین كه گرنگییه‌كی زۆر به ئایین، باوه‌ڕ و ئازادیی ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه به‌درێژایی مێژوومان خاوه‌ندارێتیمان كردووه به‌بێ جیاكاری ئایین، زمان، ره‌گه‌ز، ریشه‌ی نه‌ژاد و باوه‌ڕ، دڵنیاییه له به‌ئازادی هیشتنه‌وه‌ی كولتوور، ئایین و نه‌ریتی هاووڵاتییان خۆیان. به‌و بیروباوه‌ڕه‌وه به بۆنه‌ی رۆش هاشاناهـ كه یه‌كێكه له گرنگترین جه‌ژنه‌كانی هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی موسه‌وی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسهویهكان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی هاووڵاتییانمان، هیوای سه‌لامه‌تییان بۆ ده‌خوازم".