توركيا, عێراق

پڕۆژەی بەستنەوەی عێراق و توركیا لە رێگای هێڵی شەمەندەفەر

- پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری: "لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنەوەی شاری مووسڵ بە توركیا لە رێگای هێڵی شەمەندەفەرەوە".

Zana Natık Kerem  | 20.09.2020 - نوێکردنەوە : 21.09.2020
پڕۆژەی بەستنەوەی عێراق و توركیا لە رێگای هێڵی شەمەندەفەر

Baghdad

بەغدا ــ AA

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنەوەی شاری مووسڵ بە توركیا لە رێگای هێڵی شەمەندەفەرەوە، ئەوەیش بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی كە لەسەر رێگای ئۆتۆمبێل دروستبووە.

نەجم جبوری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی گوتی: "لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، تیمەكانی ئەندازیاریی و هونەری بە هاوكاری كۆمپانیاكانی بنیاتنانی ئەندازیاریی توركیا، دەست دەکەن بە جێبەجێكردنی بەستنەوەی هەردوو وڵات بە هێڵی شەمەندەفەر".

ئەوەیش یەكەم پڕۆژەی لەو جۆرەیە كە لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ دەكرێت لە كاتێكدا پارێزگاکە هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئابووری و وەبەرهێنانی گەورەی لەگەڵ توركیادا هەیە.

رۆژنامەی ناوبراو وردەكاری زیاتری سەبارەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەکە نەخستووەتەڕوو بە تایبەتیش ئەو بڕە پارەیەی كە لە پڕۆژەكەدا خەرج دەكرێت.

عێراق هێڵی شەمەندەفەری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا نییە و بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها پشتی بە دەروازە سنووریی و بەندەرەكان بەستووە.

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە قەزای زاخۆ سەربە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان باكووری عێراق تاكە دەروازەیە كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیایدا لەگەڵ توركیا دەكرێت.

لە شوباتی رابردوودا، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز رایگەیاندبوو کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیا و عێراق لە 2019دا، گەیشتووەتە 15 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.

بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی و كەمی تێچووی گواستنەوە، توركیا بووەتە سەرچاوەی سەرەكی هەناردەكردنی كەلوپەل بۆ عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın