Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای گۆڕانکاری دەستووری تورکیا کە لەلایەن ئاک پارتییەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، چووە قۆناغێکی دیکەوە و دەستپێکردنی تاوتوێی مادەکانی پەسەندکرا.
لەدەنگدانێکی نھێنیدا سەبارەت بە دەستپێکردنی تاوتوێی مادەکانی پڕۆژەیاساکە، ٤٨٠ ئەندامی پەرلەمان دەنگیاندا.
سەرەنجام بە ٣٣٨ دەنگ پەسەندکرا و پڕۆژەیاساکە چووە قۆناغێکی دیکەوە. ١٣٤ لەو پەرلەمانتارانەی پڕۆژەیاساکەیان رەتکردەوە. دوو لە دەنگەکان دەنگی بێلایەنانە و پێنج لە دەنگەکانیش سپی بوون.
پەسەندکردنی تێپەڕینی پڕۆژەیاساکە بۆ قۆناغی تاوتوێکردنی مادەکانی بە ٣٣٨ دەنگ لەلایەن پەرلەمانتارانی ئاک پارتییەوە بە چەپڵە پێشوازیی لێکرا.
دواتر یەکەم مادەی پڕۆژەیاساکە خوێنرایەوە. دوای وەرگرتنی پشوویەک، ئەحمەد ئایدن جێگری سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆی تورکیا دواخست.