Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌و ئامانجه نزیك بوونه‌ته‌وه كه باڵا ده‌ست ده‌بن له هه‌موو قۆناغه‌كانی پیشه‌سازی به‌رگرییدا و گوتی: "توركیا وەك چۆن لە بواری سیاسیی، دیپلۆماسیی و ئابوورییدا هیچ سەپاندنێكی قبووڵ نەكردووە لە بواری بەرگریشدا هیچ سەپاندنێك قبووڵ ناكات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "پڕۆژه‌ی F-35 كه توركیای تیادا په‌راوێزخراوه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری داڕووخانی ته‌واوه‌تیدایه"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه توركیا له‌باره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و بێچهك له‌سه‌ر ئاستیی جیهان گه‌یشتۆته پێگه‌یه‌ك كه باڵاده‌سته و گوتی: "ئێستا ئێمه ده‌ستمانكردووه به خێرا گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی میللی خۆمان. پشتیوان به‌خوا له‌مه‌ودوا هێزی ئاسمانییمان به زۆری له فڕۆكه‌ی جه‌نگیی میللی خۆمان پێكدێت. له هه‌ر بابه‌تێكدا كه وه‌ك ئامرازێك به‌كاربهێنرێت بۆ رێگرتن له وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌تی زرێپۆش، به‌رنامه‌سازی، بزوێنه‌ر و ته‌كنه‌لۆجیاكانی ته‌قینه‌وه، ئه‌وا پێداگرین له دانانی ژێرخانێك كه پێداویستی خۆمان و دۆستانیشمان ده‌سته‌به‌ر بكات. ئەوانەی چل تەقلەیان لێدەدا تا ئەو بۆمبانەمان نەدەنێ كە لە فڕۆكەكانماندا بەكاردێت، ئێستا لەبەرامبەر هێزی ئەو بۆمبانەی بەرهەمیان دەهێنین و هەرزانییەكەیاندا، ناتوانن سەرسامبوونی خۆیان بشارنەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئێمه به درێژایی مێژوو له هه‌ر هاوپهیمانییهكدا بووبین راستگۆ ماوینه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه و وڵاتێكین چی ئه‌ركێكمان له‌سه‌ر شان بووبێت ئه‌نجاممان داوه. بۆ نموونه به هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرانه سه‌ر سنووره‌كانمان كه هه‌ستمان كرد پێویستیمان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی هه‌یه یه‌كه‌مجار داواكاریمان پێشكه‌ش بە هاوپه‌یمانانمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه یان به ته‌واوی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌درایه‌وه یان بۆ زه‌حمه‌تكردنی كاره‌كه مه‌رجیان بۆ داناین".