Andaç Hongur Erpehlivan,Zeynep Rakipoğlu
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هیچ جۆره چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌وڵه‌تان، دیموكراسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ كۆڕبه‌ندی كۆنسه‌ی میدیایی توركیا ره‌وانه كرد كه به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له هۆتێلێكی ئیستانبوڵ رێك خرا.
کیئهردۆغان گوتی: "تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هیچ جۆره چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌وڵه‌تان، دیموكراسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.هاوشێوەی بابەتە ستراتیجییەکانی دیکە لە پرسی راگەیاندنیشدا خۆمان دەردی خۆمان چارەسەر دەکەین".
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك چۆن له بابه‌تی پیشه‌سازیی به‌رگری و سه‌ربازیدا به ته‌واوی پشتیان به بیانییه‌كان نه‌به‌ستووه، ناكرێت بابه‌تی په‌یوه‌ندیش بۆ كه‌سانی دیكه لێ بگه‌ڕێین، گوتی"بەهۆی هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراوە، ژیانی ملیۆنان مرۆڤی بێ‌دیفاع لە جیهاندا رووبەڕووی رەشبینی و شۆک بووەتەوە".