Mehmet Emin Gürbüz
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
بۆڵ‌و – AA
پاركی سروشتی گۆلجوك كه به سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی له بۆڵ‌و به‌ناوبانگه، له‌گه‌ڵ هاتنی پاییزدا به جۆرێكی دیكه خۆی ده‌نوێنێت.
ئه‌م پاركه كه به "ده‌ریای دارستان" ناسراوه و له سه‌دا ٦٥ی دارستانه و چه‌ندین جۆر داری جیاوازی تیادایه، هاتنی پاییز و ئاوێزانبوونی له‌نێو ره‌نگه‌كانی پاییزدا رازاوهتری كردووه.
ئه‌م پاركه كه نزیكه‌ی ١٣ كیلۆمه‌تر له شاری بۆڵوه‌وه دووره و هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك ده‌نوێنێت، له پاییزدا ره‌نگه‌كانی زه‌رد، سه‌وز و قاوه‌یی به‌یه‌كه‌وه ده‌بیندرێن تیایدا.
پاركه‌كه كه به ره‌نگه‌كانی خه‌زان و گه‌ڵاڕێزان ئاوێزان بووه، سه‌رنجی هاووڵاتییانی زیاتر بۆ لای خۆی راكێشاوه.
دیمه‌نی ره‌نگه‌كانی پاییز پاركی سروشتی گۆلجوك له رێگای درۆنه‌وه تۆمار كراون.