Zafer Göder
22 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2022
بۆڵو - AA
لە پارێزگای بۆڵو، ٦٥٠ کەو گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت.
ئەو کەوانە پێشتر لە کێڵگەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی پاراستنی ژینگە و پارکە گشتییەکاندا بەخێوکرابوون و بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کەو لە پارێزگای بۆڵو لە چەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایە بەرەڵا کران.
بڕیاریشە تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بۆڵوی پاراستنی سروشت و پارکە گشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ موختاری گوندەکان، کار بکەن بۆ پاراستنی ئەو کەوانە.
بەڕێوبەری هۆبەی بۆڵوی پاراستنی ژینگە و باخە گشتییەکان، مستەفا گۆزلەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەشێوەیەکی وریایانە شوێنی تایبەت بە بەرەڵاکردنی کەوەکان دیاریی کراون.