Bülent Mavzer
07 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2024
ئیغدر - AA
دۆڵی غازیلار لە پارێزگای ئیغدر، ئاوێتەی ڕەنگەکانی وەرزی پاییز بووە.
دۆڵەکە کە لە گوندی غازیلاری قەزای توزڵوجا دەستپێدەکات و هەتا ڕووباری ئاراس چەندین کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، ناوچەیەکی دارستان و پڕ کانی و بەردەڵانە.
ئەم دۆڵە کە ئاوێتەی ڕەنگە جۆراوجۆرەکانی وەرزی پاییز بووە لە زەرد و قاوەیی و سەوز، بە جوانییە سروشتییەکەی بووەتە جێی سەرنج.
ڕەنگی ڕووەکەکانی دەوری گوندەکە و ناو دۆڵەکە، ئەو ڕەنگانەی بەهۆی زەردبوونی گەڵای درەختەکانەوە دروست بوون، دیمەنێکی جوان و قەشەنگیان بە ناوچەکە بەخشیوە و، بوونەتە جێی سەرنجی ئەو کەسانەی خوازیاری کات بەسەربردنن لە سروشتدا.