Sertaç Bulur
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە کۆی ٢٩ گومانلێکراو کە بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە و بە تۆمەتی ئەندامێتی یان پەیوەندیداربوون بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بڕیاری دەستبەسەر کردنیان بۆ دەرکرابوو، ١٤یان دەستگیر کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە تیرۆریستییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە، بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ ٢٩ گومانلێکراو دەرکرا کە پڕۆگرامی بایلۆکیان بەکارهێناوە، لە رابردوودا لە وەزارەتی دەرەوە کاریان کردوە و بە تۆمەتی ئەندامێتی یان پەیوندیداربوون بە رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی پێشتر لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە.
دواتر تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان لە ١٥ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد و ١٤ لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران، هەوڵەکانیش بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکانی دیکە بەردەوامە.