Halil İbrahim Sincar,Şahin Seçen
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
ماردین – AA
لێكردنه‌وه‌ی زه‌یتوونی جۆری هاڵهاڵی له باخچه‌كانی زه‌یتوون له هه‌ردوو ناوچه‌ی دۆناغڵی و یوكسهكتهپه كه ده‌كه‌ونه مێرگی قه‌زای كزڵته‌په له پارێزگای ماردین ده‌ستی پێ كرد.
جووتیاران ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و ١٠ هه‌زار دار زه‌یتوونه‌ی نزیكه‌ی ١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاندوویانن و دواتریش ره‌وانه‌ی سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌كرێن كه نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه كڕیاریان هه‌یه.
ته‌ها ئوچكان یه‌كێكه له ره‌نێوهێنه‌رانی زه‌یتوون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌و دوو ناوچه‌یه نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار دار زه‌یتوون هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار تۆن به‌رهه‌مه‌یان هه‌بێت، گوتی: "به‌رهه‌مه‌كه‌مان بۆ باتمان، دیاربه‌كر، ئورفا، ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ ره‌وانه ده‌كه‌ین. زهیتوونهكهمان هه‌م كوالێتی باشه و هه‌م تامیشی خۆشه. به تێكڕایی ١٠٠ كرێكاری كشتوكاڵی كاری تیادا ده‌كات. به‌م جۆره بژێوی ژیانی گوندنشینانیش دابین ده‌كرێت".