په‌یامی ئاك پارتی بۆ مه‌هه‌په: "رێزی سه‌ركۆمارمان هێڵی سوورمانه"
- جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه، عومه‌ر چه‌لیك: "ئێمە وەک ئاک پارتی، بەروون و ئاشکرایی گوزارشت لەوە دەکەین، ئەمانە پەسەند ناکەین. ئەو رێزەی کە پێویستە لەبەرامبەر سەرکۆمارماندا نیشانبدرێت، هێڵی سووری ئاک پارتییە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه، عومه‌ر چه‌لیك له ناوه‌ندی گشتی ئاك پارتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، چه‌لیك رایگه‌یاند "(گوته‌كانی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی لێبووردن) ئه‌گه‌ر به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له گوتاره‌كه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا مه‌به‌ستی له به‌ڕێز باخچه‌لی یان مه‌هه‌په بووایه، ئه‌وا ناوی مه‌هه‌په، به‌ڕێز باخچه‌لی ده‌هێنا".
چەلیک گوتیشی: "ئه‌و گوتانه‌ی به‌ڕێز باخچه‌لی به‌رامبه‌ر سه‌ركۆمارمان به‌كاریهێناوه، هه‌ڵوێستێكی گونجاو نییه له‌گه‌ڵ ره‌وشتی سیاسی و به‌رپرسیارێتییه‌كاندا".
له‌باره‌ی گوتەکانی باخچەلی، عومەر چەلیک رایگه‌یاند: "ئێمە وەک ئاک پارتی، بەروون و ئاشکرایی گوزارشت لەوە دەکەین، ئەمانە پەسەند ناکەین. ئەو رێزەی کە پێویستە لەبەرامبەر سەرکۆمارماندا نیشانبدرێت، هێڵی سووری ئاک پارتییە".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی كۆمار له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په، گوته‌بێژی ئاك پارتی چه‌لیك رایگه‌یاند: "شتێك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌موو مشت‌ومڕ و رۆژه‌ڤێكی سیاسیی‌دا له‌سه‌ری رێكبكه‌وین. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستێكیش نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێک رێكنه‌كه‌وین هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه".
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای شوورای توركیا له‌باره‌ی (سوێندی خوێندکاران) چەلیک گوتی: " ئەم کارەی کە کراوە، ئەوەیە کە ئەو فەرمانگەیە خۆی خستووەتە شوێنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و حکوومەت. حسابنەکردنە بۆ مافی بڕیاردانی حکوومەت، لەوەش زیاتر لایداوە و خۆی ئەو مافەی بەکارهێناوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی گوتیشی: "دادگای شوورا به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی روون، وه‌ك چۆن هه‌موو یاساناسه‌كانیش ئاماژه‌یان پێداوه، به‌ئاشكرا یاسا و ده‌ستووری پێشێلكردووه. ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كاره‌كانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن چینێكی په‌یوه‌ندیداری دادگای شووراوه ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ر دادگای شوورا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت كامه‌ی له‌جێی خۆیه‌تی و كامه‌ی له‌جێی خۆی نییه، ئه‌وكاته بۆچی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجدامده‌درێت؟!."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌باره‌ت به كوشتنی خاشقچی چه‌لیك رایگه‌یاند: "رووبه‌ڕووی ره‌وشێك بووینه‌ته‌وه كه دڕندانه پیلانی داڕیژراوه و زۆر هه‌وڵدراوه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی. كوشتنێكی زۆر ئاڵۆزه". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن