Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی دێسكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێریك پاهۆن له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ پاراستنی ئاگربه‌ست له ئیدلب له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا ئه‌نجامیدابوو رایگه‌یاند، "پشتگیریی توركیای ئەندامی ناتۆ ده‌كه‌ین له پاراستنی سنووره‌كانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگریكردن له‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ناوچه‌ی ئارام پێكبهێنن".
پاهۆن له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراویدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه، "رژێمی سووریا، باكووری رۆژئاوای وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیده ده‌سته‌به‌ركردبوو كه هاوكاریی رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات"
پاهۆن گوتی: "پشتگیریی توركیای ئەندامی ناتۆ ده‌كه‌ین له پاراستنی سنووره‌كانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگریكردن له‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ناوچه‌ی ئارام پێكبهێنن".
ناوبراو له‌باره‌ی به‌ره‌ی نوسره‌وه گوتی: "هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌ره‌ی نوسره كه به جه‌بهه‌ت ئەلشام ناسراوه، نه‌گۆڕاوه. رێكخراوه‌كه درێژكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدهیه له سووریا و له لیستی رێكخراوه تیرۆریستە بیانییهكاندایه."
پاهۆن راشیگه‌یاند، به‌ره‌ی نوسره كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئەلقاعیده پچڕاندووه له ئێستادا درێژكراوه‌ی قاعیده‌یه له سووریا و ئامانجی ئه‌جێندای قاعیده‌یه نه‌ك گه‌لی سووریا.
گوته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له ئێستادا به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلبدا، نه‌كردووه.
شاری ئیدلب كه ده‌كه‌وێت باكووری رۆژئاوای سووریا و نزیك سنووری توركیایه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا، رووسیا و ئێران‌دا كه له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان ئه‌نجامیاندا، خرایه چوارچێوه‌ی ناوچه داماڵراوهكان له جه‌نگ.
دوای زنجیره‌یه‌ك دیداری چڕ له نێوان توركیا وه‌ك گرنتیكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رووسیا وه‌ك گرنتیكاری رژێمی سووریا، رێككه‌وتنه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ئێستادا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا، سوپای توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه بۆ جووڵان به‌ره‌و ئیدلب.
له ئێستادا ئیدلب له‌ژێر كۆنترۆڵی گرووپه سه‌ربازییه‌كانی دژ بە رژێم و چه‌ند گرووپێكی ئۆپۆزسیۆندایه.
.