Ali Yıldız,Rewa Mahmut Hasan
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی لیجە سەر بە پارێزگای دیاربەکر، دەستبەسەر ١٠٥ گولـلە ئار بی جی و ٤٠ فیشەکدا گیرا.
پارێزگاری دیاربەکر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوداوە کە تیمێکی تایبەت لە ناوچەی شاشکاگازە ئۆپەراسیۆنیکیان ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٣٦ دژە تانک کە لەژێر خاکدا شاردرابوونەوە، دۆزرانەوە لەگەڵ ١٠٥ گولـلە ئار بی جی و ٤٠ فیشەک.
لە لایەکی ترەوە لە نزیک مەزارگەی کەرپیچۆرەرن بارهەڵگرێک بەجێهێڵرابوو و رادەستی فەرماندەی جەندرمەی شارەکە کرا.