Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە -AA
بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە چوارچێوە دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە جەنگ لە ئیدلیب، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خوڵوسی ئاکار، فەرماندەی هێزە زەمینییەکان یاشار گولەر و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان حەسەن کوچوکاکیوز سەردانی یەکەکانی سەربازی هاتاییان کرد.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە سوپاسالاری تورکیا خوڵوسی ئاکار چووە هاتای.
ئاکار لەگەڵ هەریەک لە فەرماندەی هێزە زەمینییەکان یاشار گولەر و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان حەسەن کوچوکاکیوز یەکەکانی سەر سنووری بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە کارو چالاکییەکانی ناوچەکە.
هەر لە سەردانەکەیدا راوێژکاری میت هاکان فیدان یاوەری ئاکاری دەکرد.