Sabri Kesen
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
موغڵا – AA
٤٨ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا رزگار کران.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی مارماریس بە ھانای بەلەمەکەوە چوون.
تیمەکان توانییان ئەو ٤٨ کۆچبەرە نایاسایییە رزگار بکەن کە لە بەلەمەکەدا بوون و لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
کەسێک بە تۆمەتی رێکخستنی ئەم کارە نایاساییە دەستگیر کرا و کۆچبەرە نایاسایییەکانیش رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی موغڵا کران.