Merve Yıldızalp
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاو کردۆتەوە کە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری عێراقدا چەند تیرۆریستێک هەڵاتوون و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە ژمارەیان ٤ کەسە و یەکێکیان لە ریزبەندی لیستی خۆڵەمێشیی داواکراوەکاندایە.
لە تویتەری وەزارەتدا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی کاریگەر لە باکووری عێراق ئەنجام دراوە و تێیدا هاتووە، ''لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا چەند تیرۆریستێک هەڵاتوون و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە ژمارەیان ٤ کەس دەبێت و یەکێکیان لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراوەکاندایە".